PM:07:03:14/11/2025
1496 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم دەڵێت، لە ئەمشەوەوە یەکەم شەپۆلی بارانبارین دەگاتە هەرێم و سبەینێ باران بارین بەردەوام دەبێت و لە هەندێک ناوچە دەبێتە لێزمە باران.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم وتی، سەرەتا نمە باران لە ناوچە شاخاویەکانی هەرێم دەستپێدەکات و پاشان رێژەی دابارین زیاد دەکات و کاریگەریی بارانبارین درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی ترى هەرێم و سبەینێ پلەکانی گەرما چوار تا شەش پلەی سیلیزی دادەبەزن.
وتیشی، سبەینێ لە زۆربەی
ناوچەکان باران بارین بەردەوامدەبێت و لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران و
هەورە تریشقە، هەروەها پێشبینی دەکرێت لە
ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان بەفر ببارێت.
دەشڵێت، پلەکانی گەرما چوار تا
شەش پلە نزمدەبنەوە و خێرایی با چالاکدەبێت و لە هەندێک کاتدا دەگاتە ٣٠ کیلۆمەتر
لە کاتژمێرێکدا.