سەردێڕ:

ئاژانسی بی بی سی چەند تۆڕێکی کاری نایاسایی کوردەکانی بەریتانیای ئاشکراکرد

PM:11:35:14/11/2025

2040 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی بی بی سی بەریتانی لەڕێگەی چەند کەسێکەوە کۆمەڵێک باندی کاری نایاسایی ئاشکرا کردووە کە بەشێکیان کورد بوون. بی بی سی دەڵێت دوو کوڕی کورد هاوکارییان کردوون بۆ ئاشکراکردنی ئەم باندانە کە زۆرێکیان لە دوکانەکان کاریان کردووە و بە نهێنی خەریکی ئەم کارە بوون.


ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئاژانسی هەواڵی بی بی سی بەریتانی وتی، دوو کوڕە کوردەکە لەڕێگەی بەستنی کامێرای نهێنییەوە چوونەتە ناو دوکانەکانەوە و خۆیان وەک پەنابەر نیشانداوە، ئەو کەسانەی کە کاری نایاساییان کردووە وتوویانە موڵک دەکەین بە ناوتانەوە و بەو جۆرە ئاسانتر دەتوانن کاربکەن. وتوشیانە ئەگەر غەرامەیەکتان هەیە بۆتان دەسڕینەوە.

یەکێک لەو کەسانەی هاوکاریی بی بی سی کردووە دەڵێت، ویستوویەتی لەم کارەدا بەشداربێت تا ئەوانەی کە کوردن و لێرە کاری قاچاخ و نایاسایی ئەکەن وەک نوێنەری گەلی کورد نەبینرێن. ئەوی تریشیان ئەڵێت، ئەو کارەی کەمینەیەک لە کوردەکان دەیکەن زیان بە ناوبانگی هەموو پەنابەرە کوردەکان ئەگەیەنێت، بۆیە بەڕاستی ویستوویانە ئەم کارە ناوی کورد لێرە ناشرین نەکات.

لەماوەی رابردووشدا ئاژانسی تاوانی نیشتیمانی سەر بە حکومەتی بەریتانیا توانیبووی لەڕێگەی دانیشتنی هونەرمەندە میللییەکانەوە کۆمەڵێک قاچاخچیی کورد دەستگیربکەن.

 

 













گەلەری