سەردێڕ:

هۆشداری لەبارەی بچرانی کارەبا دەدرێت؛ داوادەکرێت مۆلیدەکان لە ئامادەباشیدابن

PM:07:49:15/11/2025

712 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕایی هەبوونی کارەبای ٢٤ کاتژمێری، سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەکانی هەڵەبجە ئاگادارکراونەتەوە لە ئامادەباشیدا بن بۆ کوژانەوەی کارەبا و هەڵکردنی مۆلیدەکانیان و ئەگەر پابەند نەبن تووشی سزای یاسایی دەبن.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، لیژنەى مۆلیدە ئەهلییەکانى هەڵەبجە، سەرجەم خاوەن مۆلیدەکان ئاگادار دەکاتەوە کەبەهۆی کێشە لەفیدەرەکانی کارەبای ناوشار، دەستبەجێ لەکاتى بڕانى کارەبا مۆلیدەکانتان کار پێبکەن.

لیژنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر خاوەن مۆلیدەکان ئاگادارکراونەتەوە کە لەگەڵ بڕانى کارەبا، مۆلیدەکانیان هەڵبکەن.

جەختیشکراوەتەوە، هەر خاوەن مۆلیدەیەک پابەند نەبێت، توشی سزای یاسای دەبن.

کارەبای پرۆژەی رووناکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە بەشێکی گەڕەکەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک ماوەی چەندین کاتژمێر کوژایەوە، حکومەتی ماوەبەسەرچووش دەڵێت، بەهۆی بارانەکەوە کارەبا گرفتی تەکنیکی بۆ دروستبووە.

پێشتریش وەزارەتی کارەبای حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتبووی کە لە زستاندا ناتوانن کارەبای ٢٤ کاتژمێری دابین بکەن و پێویستیان بە کارەبای مۆلیدەکان دەبێت.













گەلەری