سەردێڕ:

لە کاتی چاککردنەوەی کارەبا؛ کارمەندێک بە سەختی برینداربوو

AM:11:26:15/11/2025

3144 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کارەبا دەڵێت، کارمەندێکی تیمەکانی بەشی چاککردنەوەی کارەبای رانیە لەکاتی چارەسەرکردنی گرفتی شۆرتی کارەبا، بە سەختی برینداربوو.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، کارمەندێکی بەشی چاککردنەوەی کارەبای رانیە لەکاتی چارەسەرکردنی گرفتی شۆرتی کارەبا، کارەبا لێی دا و بەپەلە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

چاوگەکە وتیشی، لە ئێستادا کارمەندەکە لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی چارەسەر وەردەگرێت و دۆخی جێگیرە، بەڵام چەند بەشێکی جەستەی سوتاوە. 













گەلەری