PM:10:30:31/03/2025
1308 جار خوێندراوەتەوە
له مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌م ساڵدا ١٢٢ ملیۆن و ٢٨٦ هه‌زار و ٧١٢ عومره‌كار و نوێژكه‌ر سه‌ردانی هه‌ردوو مزگه‌وتی مەککە و مەدینە كردووه بۆ به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی نوێژ و سوننه‌تی عومره.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ده‌سته‌ی گشتیی سه‌رپه‌رشتیی كاروباری مه‌ككه و مزگه‌وتی مه‌دینه رایگه‌یاند، له مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌م ساڵدا ١٢٢ ملیۆن و ٢٨٦ هه‌زار و ٧١٢ عومره‌كار و نوێژكه‌ر سه‌ردانی هه‌ردوو مزگه‌وته‌كه‌یان كردووه.
ئەوەشی
خستەڕوو، له كۆی ئه‌م ژماره‌یه‌دا ١٦ ملیۆن و ٥٥٨ هه‌زار و ٢٤١ عومره‌كار سه‌ردانی
هه‌ردوو مزگه‌وته‌كه‌یان كردووه.
هاوکات،
٧٥ ملیۆن و ٥٧٣ هه‌زار و ٩٢٨ كه‌س نوێژیان له مه‌ككه كردووه و ٣٠ ملیۆن و ١٥٤
هه‌زار و ٥٤٣ كه‌سی دیكه‌ش نوێژیان له مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له مه‌دینه
كردووه.
هەروەها،
ده‌سته‌ی گشتیی سه‌رپه‌رشتیی كاروباری مه‌ككه و مزگه‌وتی مه‌دینه تەکنەلۆژیای
پێشکەوتوو بەکار دەهێنێت بۆ چاودێریکردنی ژمارەی نوێژكه‌ران و عومره‌كان و حاجییان.