سەردێڕ:

زیانەکانی زۆر خواردنی شیرینی لە رۆژانی جەژندا

PM:11:59:31/03/2025

1772 جار خوێندراوەتەوە

بەشێوەیەکی گشتی لە رۆژانی جەژندا بەشێکی زۆر لە خەڵکی شیرینی زیاتر دەخۆن لە کاتی ئاسایی، ئەوەش هەندێک جار رووبەڕووی کێشەی تەندروستییان دەکاتەوە ئەگەر زیاد لە پێویست بخورێت.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "healthline " زیانەکانی زۆر خواردنی شیرینی لە رۆژانی جەژندا بە شێوەیەکی گشتی خۆی دەبینێتەوە لەمانەدا:

یەکەم: دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی ریخۆڵە بەشێوەیەکی توند و دروستکردنی ئازار تێیدا.

دووەم: کاریگەری دەبێت لەسەر خوکردنەوەی کرداری هەرس

سێیەم: رێژەیەکی زۆر ئاو لە جەستە هەڵدەمژێت

چوارەم: دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە ددانەکان و کلۆربوونیان

پێنجەم: بەهۆی زۆری رێژەی شەکر و چەوری تێیدا کێشی جەستە زیاد دەکات

شەشەم: مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.













گەلەری