AM:10:24:31/03/2025
1464 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکانی ئیسرائیل رایانگەیاند، حکومەتی وڵاتەکە پێشنیازی ئاگربەستیان بۆ ماوەی ٥٠ رۆژ لە غەززە کردووە بەرامبەر ئازادکردنی نیوەی بارمتەکان.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، ئیسرائیل پێشنیارێکی نوێی بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ حەماس پێشکەش کردووە کە داوای ئازادکردنی نیوەی بارمتەکان دەکات لە کەرتی غەززە لە بەرامبەر ئاگربەست بۆ ماوەی ٥٠ رۆژ.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر ئیسرائیل پێشنیازێکی میسڕی بۆ
ئاگربەستێکی کاتی لەبەرامبەر ئازادکردنی پێنج بارمتەی ئیسرائیلی رەتکردەوە.