سەردێڕ:

پێکهاتەی حكومه‌تی راگوزه‌ری سوریا راگەیەندرا

PM:11:30:29/03/2025

4072 جار خوێندراوەتەوە

رێوڕەسمی راگه‌یاندنی پێكهێنانی حكومەتی راگوزه‌ری سوریا به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی راگوزه‌ری ئه‌و وڵاته‌ له‌ دیمه‌شق ده‌ستی پێكرد شه‌رع رایگه‌یاند، هاوڵاتییانی سوریا له‌دایكبوونی قۆناغێكی نوێ ده‌بینن. هاوكات ناوی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ش ئاشكرا كرا.


ئەمڕۆ شه‌ممه‌ ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی راگوزه‌ری سوریا له‌ رێوڕه‌سمی راگه‌یاندنی پێكهێنانی حكومه‌تی راگوزه‌ری سوریا رایگه‌یاند، سوورییه‌كان له‌ قۆناغێكی مێژووییدان له‌ ره‌وتی نیشتمانییاندا.

هاوکات، ئەحمەد شەرع لە رێورەسمەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌مڕۆ به‌شداریی له‌ دامه‌زراندنی ئایینده‌یه‌كی پڕ شكۆدا ده‌كه‌ن و هه‌موو سورییه‌كان له‌دایكبوونی قۆناغێكی نوێ ده‌بین. 

ئەوەشی خستەڕوو، راگه‌یاندنی حكومه‌تی راگوزه‌ر، راگه‌یاندنی ئیراده‌ی هاوبه‌شیی سورییه‌كانە بۆ قۆناغه‌كانی داهاتوویان و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی نوێ و سه‌ربه‌خۆ و به‌هێز و خاوه‌نی سه‌روه‌ریە.
پێکهاتەی وەزارەتەکان بەم شێوەیەیە:
 
ئەنەس خەتاب، وەزیری ناوخۆ، نیزال شەعار، وەزیری ئابووری، رائید ساڵح، وەزیری بەهانەوەچوون و کارەساتەکان، هند قەبەوات، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی، مەروان حەلەبی، وەزیری خوێندنی باڵا، عەبدولسەلام هەیکەل، وەزیری گەیاندن، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە، مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری، حەمزە موستەفا، وەزیری راگەیاندن، محەممەد ساڵح، وەزیری رۆشنبیری، موسعەب عەلی، وەزیری تەندروستی، ئەمجەد بەدر، وەزیری کشتوکاڵ، محەممەد ئەبوو خەیر، وەزیری ئەوقاف، مەزهەر ئەلوەیس، وەزیری داد، محەممەد بەشیر، وەزیری وزە، محەممەد یەسر بەرنیە، وەزیری دارایی، عەلی کیدە، ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیران دەستنیشان کران.














گەلەری