سەردێڕ:

نرخی کارەبای موەلیدەی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون بۆ مانگی سێ دیاریکرا

AM:11:26:26/03/2025

23924 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی ئازار بریتییە لە ٢٦٨ دینار بۆ هەر کیلۆواتێک، ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە نرخی كیلۆواتیان ٢٤٠ دینارە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە بریتیە لە ٢٦٨ دینار.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نشتیمانیی نییە نرخی كیلۆواتیان ٢٤٠ دینارە.

هەروەها، پێویستیشە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.













گەلەری