PM:03:51:31/03/2025
2380 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاویکردەوە و دەشڵێت، کۆی گشتی بڕی بارانبارین لە شاری سلێمانی ٣.٤ ملم بووە.
ئەمرۆ دووشەممە ٣١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە پێی بلاوکراوەکە، زۆرترین بڕی بارانبارین تەنها لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەولێر بووە کە ١٣.١ ملم بووە و کەمترین بڕی باران بارینیش لە هەڵەبجە بووە بە بڕی ٠.٢ ملم.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەمەبەدوا بەهۆی بەرزبووەنەی پلەکانی گەرما و کەمبوونەوەی
باران رێژەی باران بارین کەمتر دەبێتەوە و هاوینی ئەمساڵ وەک گەرمترین ساڵ تۆمار
دەکرێت.
هەروەها، رێژەی باران بارین لەم ناوچانە بەم شێوەیە بووە:
سلێمانی ٣.٤ ملم
هەولێر ١٣.١ملم
دهۆک ٦.١ ملم
کەرکوک ٤.٢ ملم
کەلار ٠.٢ ملم
هەڵبجە ٠.٢ ملم
حاجی ئۆمەران ١٧.٤ ملم