فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات پیرۆزبایی هاتنی جەژنی رەمەزان دەكات و دەشڵێت، هەڵبژاردەی هەمیشەییمان ئاشتییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی ئازارـی ٢٠٢٥، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پیرۆزبایی لە هەموو سورییەکان و موسوڵمانانی جیهان دەکەم هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئاشتی بۆ وڵاتەکەمان.
باسی لەوەشکرد، لەم بۆنە پیرۆزەدا جەخت دەكەنەوە
کە هەڵبژاردەی هەمیشەییان ئاشتییە و بەڕێگەی ئاشتیانە، پابەندن بە بەدەستهێنانی
سەقامگیری.
وتیشی، دەخوازێت كە جەژنی رەمەزانی
پیرۆز ئاسایش و ئارامی بۆ وڵاتەکەیان بهێنێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ
یەكشەممە تەواوكاری مانگی رەمەزان بوە و سبەینێ دوشەممە لە رۆژئاوای كوردستان و
سوریا جەژنە.