سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی به‌جدیه و گاڵته ناكات و خواستی هەیە بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بۆ خولی سێیه‌م.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگەیاند، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری خۆكاندیدكردن بۆ خولی سێیه‌م گاڵته ناكه‌م.
هەروەها، رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بەریتانی رایگەیاند، تره‌مپ، ده‌توانێت
بۆ خولی سێیه‌م یان ته‌نانه‌ت چواره‌م تا ساڵی ٢٠٣٧ له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا
بمێنێته‌وه كاتێك ته‌مه‌نی ده‌بێته ٩٠ ساڵ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌مواركردنی ٢٢ـی ده‌ستوری
ئه‌مریكاوه، كه قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵبژاردنی كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بۆ
زیاتر له دوو خولی یه‌ك له دوای یه‌ك هاتووه.
بەمەش، تره‌مپ ده‌توانێت له‌گه‌ڵ
هاوڕێكه‌ی دی ڤانس خۆی بۆ جێگری سه‌رۆك كۆمار كاندید بكات، دوای سوێندی یاسایی، دی
ڤانس ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه، ئه‌مه‌ش رێگه به تره‌مپ ده‌دات ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت،
بۆ ئه‌وه‌ی له خولی چواره‌مدا سه‌ربكه‌وێت، بۆئه‌وه‌ش ده‌بێت به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی
ساڵی ٢٠٣٢ ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه و ببێته هاوڕێی كاندیدێكی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌مریكا.