سەردێڕ:

ئایا سبەینێ لە کەرکوک جەژن دەکرێت؟

PM:10:39:29/03/2025

3144 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی دوو بڕیاری جیاوە هاوڵاتیانی کەرکوک بوون بە دوو بەشەوە، بەشێکیان بڕیاریان داوە سبەینێ بکەن بە جەژن و بەشێکی دیکەشیان دەڵێن سبەینێ بەڕۆژوو دەبن و دووشەممە دەکەن بە جەژن.


ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، لەبارەی جەژن لە کەرکوک بەڕێوەبەری وەقفی سوننەی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پابەندن بە بڕیارەکانی وەقفی سوننەی عێراقەوە و سبەینێ تەواوکەری مانگی رەمەزانە و دووشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

دەشڵێت، هەر مزگەوتێک لە سنووری کەرکوک سبەینێنوێژی جەژن ئەنجام بدات، ئەوا لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، سبەینێ لە هەرێمی کوردستان یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە، بەڵام لە عێراق دووشەممە کراوەتە جەژن.




سۆران عەبدوڵا - کەرکوک













گەلەری