سەردێڕ:

وەزیری بەرگری ئەمریکا: ژاپۆن رۆڵی ئەرێنی دەگێڕێت بۆ بەرەنگاربونەوەی دەستدرێژییەكانی چین

PM:05:23:31/03/2025

908 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، بۆ بەرەنگاربونەوەی دەستدرێژییەكانی چین، ژاپۆن رۆڵی ئەرێنی دەگێڕێت بەتایبەتی لە گەروی تایوان، ئەوەش هاوبەشی رۆحی نێوان هێزەكانی هەردوو وڵاتە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، بۆ بنیاتنانی رێگرییەکی کاریگەر لە ناوچەکەدا بەهاوكاری واشنتۆن، ژاپۆن لە بەرەنگاربونەوەی دەستدرێژییەكانی چین رۆڵی ئەرێنی دەگێڕێت، بەتایبەتی لە گەروی تایوان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوچەکە رووبەڕووی پەرەسەندنی چالاکییە سەربازییەکانی چین بوەتەوە و ئەگەری رودانی باری نائاسایی لە تایوان هەیە بۆیە هەردوو وڵات هەوڵی زیاتر بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توانا سەربازییەکانیان دەدەن.

باسی لەوەشکرد، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توانای ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە یەکگرتوەکانیان، بارەگایەکی فەرماندەیی هاوبەش بۆ پەیوەندیکردنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان دیاریكراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ژاپۆن کۆڵەکەیەکی سەرەکی ئاشتی و ئاسایشە لە هیندۆ-پاسیفیک، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هاوشێوەی ئیدارەکانی پێشوو، بەردەوام دەبێت لە هاوکاری نزیک لەگەڵ هاوپەیمانە سەرەکییەکەی لە ئاسیا.













گەلەری