سەردێڕ:

مەسعود بارزانی: هیوادارم ئەم جەژنە ئاشتی و ئارامی بۆ گشت مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت

PM:08:11:29/03/2025

704 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پارتی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە موسڵمانانی جیهان، عێراق و کوردستان دەکات و هیوای خۆشی و ئارامی بۆ خەڵكی كوردستان دەخوازێت.


ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە پەیامێکی پیرۆزباییدا رایگەیاند: "بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان دەكەم.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو بۆنە پیرۆزەدا هیوای خۆشی و ئارامی بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەخوازێت و لە خوای گەورە داواكارە رۆژوو و عیبادەتی هەموو موسڵمانان قبووڵ بکات و ئەو جەژنە ئاشتی و خێر و ئارامی بۆ گشت مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت.













گەلەری