سەردێڕ:

ماست مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن ٪٢٠ کەم دەکاتەوە

PM:04:42:31/03/2025

1248 جار خوێندراوەتەوە

جەستن ستیبینگ، پسپۆری پێشەنگی نەخۆشی شێرپەنجە، داوای لە خەڵک کردووە، بەشێک لە ماست زیاد بکەن بۆ خۆراکی رۆژانەیان، بۆ ئەوەی ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی قۆڵۆن کەم بکاتەوە.


ستیبینگ دەڵێت، ماست بە شێوەیەکی سروشتی بەکتریای بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی تێدایە، کە دەتوانێت مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن تا ٪٢٠ کەم بکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سوودەکانی بەپێی جۆرەکە جیاوازن و دەڵێت: "پرۆسەی جیاوازی تەخمیرکردن دەتوانێت ببێتە هۆی جیاوازی ئاستی بەکتریا سودبەخشەکان، بۆیە بەدوای ماستێکدا بگەڕێ کە بەکتریا زیندووەکانی تێدایە".

ئاماژەی بەوەشکرد، جۆرە ئاسایی و شیرین نەکراوەکان و پڕ چەوریەکان زیاتر پرۆتینی تێر و شەکر کەمتریان تێدایە، هەروەها زیادکەرەکانیش.

ئەم ئامۆژگارییەی پرۆفیسۆر ستیبینگ دوای ئەو توێژینەوە دێت کە مانگی رابردوو بڵاوکرایەوە و تێیدا دەرکەوتووە ئەوانەی لە ماوەی سێ دەیە لە هەفتەیەکدا لانیکەم دوو بەش لە ماست دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە جۆرێکی دیاریکراوی شێرپەنجەی قۆڵۆن بە یەک لەسەر پێنج کەمترە.

بە تایبەتی مەترسی تووشبوونیان بەو وەرەمانەی کە بەکتریاکانی بیفیدۆباکتریۆمیان تێدابوو کەمتر بوو

ئەمەش جۆرێکە لە بەکتریا کە لە ریخۆڵەکاندا هەیە، وە سوودی هەیە، بەو پێیەی یارمەتی هەرسکردنی ریشاڵ دەدات و لە هەوکردن دەپارێزێت.

شارەزایان پێیان وایە بەکتریاکانی بیفیدۆباکتریۆم کە بە شێوەیەکی سروشتی لە ماستدا هەن کاریگەری دژە شێرپەنجەیان هەیە، ئەمەش رێگری دەکات لە دروستبوونی وەرەم، هەرچەندە میکانیزمەکەی بە تەواوی تێنەگەیشتوون.

لەسەر ئاستی جیهان، لە ماوەی ٣٠ ساڵی رابردوودا ژمارەی تووشبووانی ئەم نەخۆشییە بە رێژەی لەسەدا ٥٠ زیادی کردووە.

شارەزایان بە تەواوی نازانن بۆچی ئەم زیادبوونە روودەدات، بەڵام گومانیان هەیە کە خراپی خۆراک، لەوانەش زیادبوونی بەناوبانگی خۆراکە زۆر پرۆسێس کراوەکان و کەمی وەرزشکردن لەوانەیە تاوانبار بێت.













گەلەری