سەردێڕ:

گەورەترین وڵاتی ئیسلامی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی دیاریکرد

PM:04:38:29/03/2025

5740 جار خوێندراوەتەوە

وڵاتی ئیندۆنیزیا وەک یەکەم وڵاتی ئیسلامی رایگەیاند، سبەینێ تەواوکەری مانگی رەمەزانە و رۆژی دووشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە. هاوکات، هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانی مالیزیا، برۆناى، ئوسترالیا و بەنگلادیش، سبه‌ینێیان بەتەواوکارى مانگى رەمەزان داناوە و بەفەرمی راشیانگەیاندووە كە رۆژی دووشەممە كردووە بە جەژن.


ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، میدیا ناوخۆییەکانی ئیندۆنیزیا بڵاویانکردەوە، سبەینێ رۆژی یەکشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزانی پیرۆزە و رۆژی دووشەممە یەکەم رۆژی جەژنە.

هاوکات هەریەکە لە وڵاتەکانی مالیزیا، برۆناى، ئوسترالیا و بەنگلادیش بەهۆی نەبینینی مانگەوە، سبه‌ینێیان بەتەواوکارى مانگى رەمەزان داناوە و بەفەرمی راشیانگەیاندووە كە رۆژی دووشەممە كردووە بە جەژن.













گەلەری