PM:03:32:29/03/2025
940 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، یەدەگی ئاوی عێراق گەیشتووەتە ١١ ملیار مەتر سێجا و وتیشی، هەوڵدەدەن یەدەگی ئاو زیاتر بکەن.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتەکە هەوڵدەدات تا دەتوانێت یەدەگی ئاو بپارێزێت، کە تا ئێستا گەیشتووەتە ١١ ملیار مەتر سێجا.
ئەوەشی خستەڕوو، لەو یەدەگی ئاوی کۆکراوەتەوە
کەمترین رێژە بە فیڕۆدەدەن.
باسی
لەوەشکرد، لە ماوەکانی داهاتوودا ئەگەری باران بارین لە بەشی سەرەوەی رووبارەکانی
دیجلە و فورات و بەنداوی موسڵ هەیە، کە ئەوەش هەلێکە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کۆگاکردنی
ئاو.