سەردێڕ:

ترەمپ پلانی هەیە سەردانی سعودیە بکات

PM:04:21:31/03/2025

1068 جار خوێندراوەتەوە

ئەکسیۆس رایگەیاند، ترەمپ پلانی سەردانیکردنی سعودیەی هەیە لە یەکەم گەشتی دەرەکی لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا.


ئەمڕۆ دووشەممە٣١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دوو بەرپرسی ئەمریکی و سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گەشتەکەی ترەمپ رایانگەیاندووە، ترەمپ، بەنیازە لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا گەشت بکات بۆ سعودیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکەی ترەمپ بۆ چوون بۆ سعودیە لە یەکەم گەشتی دەرەوەدا ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پەیوەندی نێوان ئیدارەی ترەمپ و وڵاتانی کەنداو چەندە نزیک بووەتەوە، بەتایبەتی کاتێک باس لە هاوکاری ئابووری و وەبەرهێنان دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئیدارەی ترەمپ، کاردەکات بۆ دەستپێکردنەوەی ئاگربەست لە غەززە و هاندانی حەماس بۆ ئازادکردنی بارمتەی زیاتر.













گەلەری