سەردێڕ:

شاندێک بە نوێنەرایەتی زیاتر لە ٥٠ کۆمپانیای ئەمریکی سەردانی عێراق دەکەن

PM:03:03:29/03/2025

1424 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی عێراق لە واشنتۆن رایگەیاند، شاندێک بە نوێنەرایەتی زیاتر لە ٥٠ کۆمپانیای ئەمریکی سەردانی عێراق دەکەن.


ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، نزار خەیروڵا، باڵێۆزی عێراق لە واشنتۆن لەگەڵ ستیڤ لوتس، جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی ئەمریكا و جێگرەكانی كۆبووەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایە سەر گفتوگۆكردن لەسەر رێكخستنەکان بۆ سەردانەكەی داهاتووی شاندێكی بازرگانانی ئەمریكی بۆ عێراق.

هەروەها، شاندەکە بە نوێنەرایەتی زیاتر لە ٥٠ كۆمپانیای ئەمریكی تایبەتمەند سەردانی عێراق دەکەن کە بوارەكانی وزە، چاودێری تەندروستی، پەروەردە، گواستنەوە و كەرتە گرنگەكانی دیكە لە خۆدەگرن.













گەلەری