سەردێڕ:

توێژینەوەیەکی زانستی: کەمکردنەوەی خوێ لە مەترسیدارترین جۆری قەڵەوی دەتپارێزیت

PM:07:17:31/03/2025

1184 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی زانستی هۆشداری داوە کە زیادەڕۆیی لە خواردنی خوێ ئەگەری تووشبوون بە قەڵەوی ورگ زیاد دەکات، کە یەکێکە لە مەترسیدارترین جۆرەکانی قەڵەوی پەیوەستە بە کێشەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە.


توێژینەوەیەک کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی تولان لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، پەیوەندییەکی راستەوخۆی نێوان وەرگرتنی زۆری سۆدیۆم و کەڵەکەبوونی چەوری ورگی دەرخستووە، تەنانەت لە غیابی زیادبوونی کێشی گشتیدا.

ئەنجامەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە کاریگەرییە نەرێنییەکانی خوێ پەیوەندییان بە زیادبوونی بەرگری ئەنسۆلین و تێکچوونی میتابۆلیزمەوە هەیە، کە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری ناوپۆشی جەستە.

بەوتەی توێژەران، کەمکردنەوەی خواردنی خوێ تەنها یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن نادات، بەڵکو رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ رێگریکردن لە تێکچوونی میتابۆلیزم و قەڵەوی سک.

توێژینەوەکە داوا دەکات پێداچوونەوە بە خووی خواردنی رۆژانە بکرێت و دووربکەونەوە لە زیادەڕۆیی لە خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە خوێ بەتایبەت خواردنە خێراکان و خواردنە قوتووەکان.













گەلەری