سەردێڕ:

نووسینگەی خامنەیی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی دیاری کرد

PM:01:48:29/03/2025

3572 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئێسلامیی ئێران لەراگەیەنراوه‌كه‌دا نوسیویه‌تى، بەگوێرەی پێشبینی پسپۆڕان، سبەینێ یەکشەممە تەواوکاریی مانگی ڕەمەزانەو دوسبەی دوشەممە سەرەتای مانگی شەوال‌ و یەکەم رۆژی جەژنی پیرۆزی رەمەزانه‌.


ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، نوسینگەی عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئێسلامیی ئێران رایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینی پسپۆڕان، سبەینێ یەکشەممە تەواوکاریی مانگی ڕەمەزانەو دوسبەی دوشەممە جەژنی رەمەزانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ ناتوانرێت بە هیچ شێوەیەک هیلال ببینرێت، بەڵام ئێوارەی سبەینێ یەکشەممە، دەتوانرێت زۆر بە ئاسانی هیلالی مانگی شەوال ببینرێت و بەو پێیەش دووسبەی دووشەممە، یەکەم رۆژی جەژنە.













گەلەری