فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، سەجەم هێزەکانی بەرگری شارستانی هەرێم بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان خرانە دۆخی ئامادەباشییەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز و پشووەکانی ئەم جەژنە لە رێکەوتی ٢٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، تاکوو ٥ـی نیسانی ٢٠٢٥، سەرجەم هێزەکانی بەرگریی شارستانیی لەتەواوی هەرێم خرانە حاڵەتی ئامادەباشیی.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە مەبەستی پاراستنی سەروماڵی
هاووڵاتییان و جێبەجێکردنی پلانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز و بەم شێوەیە:
١.سەرجەم بنکەکانی ناو شار و دەرەوی شار لە
ئێشکگری تەواودا دەبن.
٢.تیمی گەڕۆک بەردەوام دەبن لە شوێنە گشتییەکانی ناو شار و بازاڕەکان.
٣.بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی پارێزگاکان و دەستەی گەشتوگوزار، ناوچە گەشتیارییەکان تیمی گەڕۆکی لێ جێگیر دەکرێت بۆ پاراستنی گەشتیاران.