سەردێڕ:

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئوردن بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمیکردووە

PM:01:20:29/03/2025

740 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئوردن لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا زیاتر لە ٧٢٩ هەزار بەرمیل بووە، بەراورد بە ئێستا بە رێژەی ٪٢٣ کەمیکردووە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئوردن لە ماوەی مانگەکانی کانونی دووەم و شوباتدا ٧٢٩ هەزار و ٨٢٦ بەرمیل بووە، کە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بە رێژەی ٪٢٣ کەمیکردووە، کە هەناردەکردنی ٨٩٧ هەزار و ٤٣٢ بەرمیل بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەناردەی نەوتی ئوردن لە مانگی شوباتدا بەرزبووەتەوە بۆ ٤١٩ هەزار و ٩٤٦ بەرمیل، لەکاتێکدا لە مانگی کانوونی دووەمدا ٣٠٩ هەزار و ٩٨٠ بەرمیل بووە.

هەروەها، لە مانگی ئابی ٢٠٢٣ ئوردن لەگەڵ عێراق رێککەوتن لەسەر زیادکردنی هاوردەکردن لە ١٠ هەزارەوە بۆ ١٥ هەزار بەرمیل لە مانگێکدا، بەمەش کۆی بڕی هاوردە لە ٣٠٠ هەزارەوە بۆ ٤٥٠ هەزار بەرمیل بەرزکردەوە، کە نزیکەی ٪١٠ـی پێویستی نەوتی خاوی ئوردن دەگرێتەوە.













گەلەری