سەردێڕ:

پلاندانانی عێراق: نرخی مادەخۆراکیەکان لەسەر ئاستى مانگانە دابەزیووە

PM:11:10:05/01/2025

1912 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، هەڵاوسان لە عێراقدا بەربڵاو نییە و ڕێژەی هەڵاوسانی مانگانەدابەزیوە، بەتایبەت نرخى مادە خۆراکییەکان


ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، عەبدولزەهرا هەنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانی عێراق رایگەیاند، هەڵاوسانی ئابوری لە مانگی تشرینی دووەم بەراورد بە مانگی تشرینی یەکەم بە رێژەی لەسەدا سفر پۆینت سێ کەمیکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمەش لە ئەنجامی خستنەبازاڕی خۆراک و خواردنەوە ناکحولییەکان بووە، وەک ماسی و گۆشت و هێلکە و زەیت و شەربەت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەوەی حکومەتی عێراق سەبەتەی خۆراک لەگەڵ کەلوپەلی کۆبوونى بەشەخۆراک دابەشدەکات و بانکی ناوەندی دۆلار بە نرخى فەرمی بۆ بازرگانان دابین دەکات تاکو لە دەرەوەىى وڵات کەلوپەلى پێ هاوردە بکەن، نرخی شتومەک لە بازاڕەکاندا دابەزیوە.













گەلەری