سەردێڕ:

کیم جۆنگ و کچەکەی بەشداریانکرد لەئاهەنگی ساڵی نوێ

PM:08:30:01/01/2025

2540 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور و جوو ئای کچەی بەشدارییان لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا کرد.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور و جوو ئای کچەکەی بەشدارییان لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا کردووە کە بریتی بوون لە هەڵدانی یارییە ئاگرینەکان و نمایشێکی سەماکردنی سەر سەهۆڵ.

هاوکات، ئەو وێنانەی کە لەلایەن میدیای فەرمییەوە پەخشکراون، دەرکەوتووە کە بەرپرسانی باڵای کۆریای باکوور بەشدارییان لە سەیرکردنی ئاهەنگەکاندا کردووە، باس لە هیچ وتارێکی کیم نەکراوه‌.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریا دوێنێ سێشه‌ممه‌ رایگەیاندبوو، کە کیم لە نامەیەکدا کە بۆ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا ناردووە، بەڵێنی چەسپاندنی هاوبەشی ستراتیژیی هەمەلایەنەی وڵاتەکەی لەگەڵ روسیادا داوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە نامەکەدا کیم سڵاوی ساڵی نوێی بۆ پوتین و سەرجەم روسەکان بە هێزە سەربازییەكان ناردووە و پوتینی بە "ئازیزترین دۆست و هاوڕی" وەسف کردووە، هەروەها ئامادەیی خۆی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەربڕیوە، کە ئەو دوو سەركردەیە ئەمساڵ بۆ ئاستێکی نوێ بەرزیانکردووەتەوە، لە رێگەی پڕۆژەی نوێوە.













گەلەری