PM:08:46:29/03/2025
764 جار خوێندراوەتەوە
کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزان، پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکات و رایگەیاند، هیوادارە ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئاشتی و خۆشگوزارەنی و بەختەوەری بۆ هەموومان.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆیی(ئێکس) دا، جەژنی رەمەزان لە خەڵکی کوردستان پیرۆز دەکات و دەڵێت، بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەم.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، لەمیانەی خزمەتکردنی وەک دیپلۆماتکارێکی ئەمەریکی دەرفەتی ئەوەی بۆ رەخساوە
لە چەندین وڵات بەشداریی جەژنی رەمەزان بکات، زۆر خۆشحاڵە کە لێرەش هەمان دەرفەتی
هەیە بۆ ئەوەی لەم بۆنەیەدا کە لەگەڵ هاوڕێ و کەسوکاریان دان، بیر لە رێگەکانی
بەهێزکردنی کۆمەڵگەکەیان بۆ نەوەکانی داهاتوو بکەنەوە.
کونسوڵی
گشتی باسی لەوەشکردووە، هیوادارە ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئاشتی و خۆشگوزارەنی و
بەختەوەری بۆ هەمووان.