PM:10:18:24/03/2025
37048 جار خوێندراوەتەوە
بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە کۆتا دەرخستەی مانگانەی وەزارەتی دارای حکومەتی کاربەڕێکەر کە هاوپێچ لەگەڵ لیستی مووچەدا رەوانەی بەغدا کراوە، تەنها ٤٨ ملیار دینار رادەستی وەزارەتی دارای عێراق کراوە کە کۆی گشتی داهاتە ناوخۆییەکانیان لە مانگی دوودا زیاتر لە ٢٨٠ ملیار دینار بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر ئاماژەی بەوەداوە، کۆی گشتی داهاتە ناوخۆییەکانیان لە مانگی دوودا زیاتر لە ٢٨٠ ملیار دینار بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت بە پێی رێککەوتنی نێوانیان لە ٪٥٠ ـی ئەم رێژەیە
رادەستی وەزاراتی دارای عێراق بکرێت بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر تەنیا ٤٨ ملیار
دیناری رادەستکردووە.
باسی لەوەشکرد، مانگانە گرفتی رادەستنەکردنی داهاتەکان بەپێی رێککەوتنی
نێوانیان دەبێتە گرفت لەبەردەم ناردنی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێم.
هەروەها، ئەمەش وای کردووە وەزارەتی دارایی عێراق لە داهاتەکان بپرسێتەوە و
داوا لە وەزارەتی دارای حکومەتی کاربەڕێکەر بکات دڵنیای پێبدا لە داهاتی مانگانەی
داهاتوودا کە هەرێم پابەند بێت بە رێککەوتنەکەی نێوانیان لە رادەستکردنی داهاتەکەی کە
نابێت بڕەکەی لە ٨٠ ملیار دینار کەمتر بێت.
گۆران عەبدوڵا ـ بەغدا