سەردێڕ:

سعودییە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی دیاریکرد

PM:06:16:29/03/2025

7540 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی بینینی مانگی سعودییە رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە ٣٠ـی ئازار یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، لیژنەی بینینی مانگ لە وڵاتی سعودییە بڵاویکردەوە، بە گوێرەی چاودێرییەکان و بوونی بەڵگەی شەرعی پێویست مانگی شەوال بینرا و سبەینێ یەکشەممە ٣٠ـی ئازار یەکەم رۆژی مانگی شەوال و یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.
هاوکات هەریەکە لە وڵاتانی میسر و تورکیا و ئیمارات و قەتەڕ سبەینێ یەکشەممەیان وەکو یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکردووە و جیاواز لەوان، هەریەکە لە وڵاتەکانی مالیزیا، برۆناى، ئوسترالیا و بەنگلادیش بەهۆی نەبینینی مانگەوە، سبه‌ینێیان بەتەواوکارى مانگى رەمەزان داناوە و بەفەرمی راشیانگەیاندووە كە رۆژی دووشەممە كردووە بە جەژن.












گەلەری