سەردێڕ:

سودانی: رێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ تورکیا ئەنجام دەدەین

AM:11:15:08/10/2023

2980 جار خوێندراوەتەوە

وەفدێکی عێراق بە سەرۆکایەتی وەزیری بەرگری بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گرێبەستی ئەمنی سەردانی ئەنقەرەی کرد و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش جەختی لە پاراستنی سەروەری خاکی عێراق کردەوە.


رۆژی یەکشەممە، خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەری لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، وەفدێکی عێراق بە سەرپەرشتی وەزیری بەرگری سەردانی تورکیایان کردووە و لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بە مەبەستی تاوتوێکردنی گرێبەستێکی ئەمنی کۆبوونەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێککەوتنێکی ئەمنی نوێ لەگەڵ تورکیا ئەنجامدراوە بە ئامانجی سنووردارکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە جا چ ئاسمانی بێت یان زەمینی.

لای خۆشیەوە ، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بۆ پاراستنی سەروەری عێراق و رێگە گرتن لەهەر هێرشێک پێویستە گرێبەستی ئەمنی ئەنجامبدرێت وەک چۆن لە رابردوودا بەهۆی گرێبەستی ئەمنیەوە هێرشی سەربازی و ئاسمانی لەلایەن ئێرانەوە راگیرا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢١ـدا ئەنقەرە بە فەرمی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و ئاسمانییەکانی دەستپێکرد.













گەلەری