لە خۆڵباریندا ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەن
چاوگێک لە خوێندنی باڵا بە ئێن ئاڕ تی وت، زانکۆکان بەپێی رۆژژمێری تایبەت بە خۆیان دەست بە پرۆسەی خوێندن دەکەن و یەکـی ئەیلول تاوەکو یەکـی تشرینی یەکەم بۆ دەستپێکی پرۆسەی خوێندن دیاریکراوە.
بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی ٧.٨ پلە بە پێوەری رێختەر رووسیای هەژاند و سەرەڕای ئەوەی دوورگەكە دانیشتوانی لێیە، بەڵام زیانی گیانی نەبوو.
تەندرووستی سلێمانی هەشت رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە زیانەکانی خۆڵبارین دەخاتەروو و دەڵێت، لەکاتی چوونەدەرەوەدا ماسک بەکاربهێنن و زوو زوو بیگۆڕن.
ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، بەهۆی فشارەکانی دژی تاران لەلایەن ئەمریکاوە، عێراق هاوردەکردنی نەوت لە تورکمانستانەوە لە رێگای خاکی ئێرانەوە رادەگرێت.
ئەو وادەیەی حکومەتی عێراق بۆ رادەستکردنی نەوت بە حکومەتی ماوەبەسەرچووی دا، ئەمڕۆ تەواوبوو و تا ئێستاش حکومەتى ماوەبەسەرچوو نەوتەکەی رادەست نەکردووە.
هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، پێویستە بازاڕەکانی چاککردنەوەی ماتۆڕسکیل لە سنووری پارێزگاکە خۆیان لە مامەڵەکردن و چاککردنەوەی ماتۆڕە بێ سەرەتاکان بەدووربگرن، هەر ماتۆڕسوارێکیش بەبێ کڵاوی سەلامەتی ببیندرێت، رێگاری یاسایی بۆ دەگیرێتەبەر.
حکومەتی بەریتانیا دەستیکرد بە دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرە نایاساییەکان بۆ فەرەنسا، بەپێی رێککەوتنەکەی نێوان دوو وڵاتەکەش لە بەرامبەر ناردنەوەی هەر کۆچبەرێک، بەریتانیا کۆچبەرێکی تر بەشێوەیەکی یاسایی لە فەرەنسا وەردەگرێت.
ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی دەڵێت، بایکۆت و خۆپیشاندان نایهكی سەربەرزانەیە بۆ رەتکردنەوەی دەوامی بەخۆڕایی و بەزۆرەملێ، وتیشی، حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە رێی دەستی-دەستیپێکردن و ڤاکسینی بێدەنگکردن، "یەک بەیەکمان خەڵتانی لەناوبردنێکی سەرشۆڕانە دەکات".
هاتووچۆی سۆران دەڵێت، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە رێگایەکی سەرەکی سێ برینداری لێ کەوتەوە.
شارەوانی سلێمانی دەڵێت، لە سبەینێوە هەرکەسێک سەگێکی بێلانە رادەستی شەڵتەر بکات کە بێچووی هەبێت، ئەوا لە بەرامبەر سەگەکەو بێچووەکانی سێ هەزار دینار وەردەگرێت، ئەگەریش رادەستی تیمەکانی شارەوانی بکات ئەوا دوو هەزار دینار وەردەگرێت.
دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق دەڵێت، ئەو کەسەی کە بەرپرس بووە لە تەقاندنەوەی باڵیۆزخانەی ئێران لە لوبنان و بەرپرسی ئۆپراسیۆنەكان و ئاسایشی دەرەوەی داعش، بەرەبەیانی ئەمڕۆ كوژرا.
نوێنەرایەتی رێکخراوی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی دەڵێت، رێککەوتنێکی درێژخایەنیان لەگەڵ عێراق واژۆکردووە بۆ بنیادنانی هێزێکی سەربازی بەهێز و متمانەپێکراو لە پێناو پاراستنی ئاسایش و باری ئەمنی وڵاتەکە.
بڕیارە لە ٢٥ـی ئەم مانگە لە کەرکوک پێشانگایەکی نێودەوڵەتی کتێب و تەکنۆلۆجیای سەردەم بەڕێوەبچێت کە لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ دەکرێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، گرنگە هەمووان بەشداری لە هەڵبژاردنەكەی پەرلەمانی عێراق بكەن، چونکە بەشدارینەكردن لە هەڵبژاردن چارەسەری هیچ پرسێك ناكات، بەڵكو دەبێتە دیارییەكی گەورە بۆ گەندەڵكاران.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆدا تۆز و خۆڵ ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لە سنووری پارێزگای سلێمانی، کەرکوک، ئیدارەی راپەرین و گەرمیان زیاد دەکات و سبەینێش بەردەوام دەبێت.
دوای راگەیاندنی کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی لە ئەمریکا، هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٦٥٦ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٧٣٧ هەزار دینارە.
بەڵێنی کارەبا ٢٤ کاتژمێرییەکە راست دەرنەچوو؛ لە چەند گەڕەک و ناوچەیەکی هەرێم کارەبا بەناو ٢٤ کاتژمێرییەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو کوژێنرایەوە.
چاوگێکی ئهمنی كهركوك بە ئێن ئاڕ تی وت، ئهمشهو له گوندێكی سنووری پارێزگاكه ژمارهیهك چهكداری نهناسراو هێرشیانكردووهته سهر دوو جوتیاری كورد، یهكێكیان برینداركردووه و ئهوی دیكهشیان رفاندووه.
چاوگێک لە دارایی عێراق لەبارەی پرسی مووچەوە بە ئێن ئاڕ تی وت، پارەی تەمویلی مووچەی مانگی حەوتی هەرێم ئامادەیە و لەسەر رادەستکردنی نەوت وەستاوە.
قائیمقامیەتی شارباژێڕ داخستنی تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی چەند کاتژمیرێک رادەگەیەنێت و دەڵێت، بە مەبەستی پاککردنەوە و هێڵکاری بۆ شۆستە و شەقامەكانی ناوی تونێلی پێشرەو دادەخرێت.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، بەهۆی ئەوەی گەشتیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە یان کۆچی دواییان کردووە، بەهۆی کۆبۆنی ئەلیکترۆنی خۆراکەوە ناوی سێ ملیۆن کەس لە وەرگرتنی بەشە خۆراک سڕدراوەتەوە، ئاشکراشی دەکات ئەوانەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە بەشەخۆراک سوودمەند دەبن ژمارەیان دەگاتە ٤١ ملیۆن کەس.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، كۆمپانیای هالیبێرتۆنى ئەمریكی ئامادەیە بۆ رێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ واژۆکردنی گرێبەستی گەشەپێدانی کێڵگەکانی بن عومەرو سندباد لە پارێزگای بەسرە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، کۆی گشتیی ئەو دەنگدەرانەی کارتی بایۆمەترییان پێدراوە، ژمارەیان لە ٢١ ملیۆن هاوڵاتی تێپەڕاندووە و سەرجەمیان مافی دەنگدانیان هەیە.
پارتی و یەکێتی بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە پێکهێنانی کابینەى نوێی حکومەتی هەرێم دوادەخەن بۆ دوای هەڵبژاردنەکە. بەرپرسێکی پارتی دەڵێت، بەهۆی هەندێک بارودۆخی ئەمنی دەستبەکاربوونی پەرلەمانی کوردستان دواکەوتووە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق، رەزامەندی لەسەر دەستپێكردنی كاركردن بە واژۆی ئەلیكترۆنی لە دامودەزگاكانی دەوڵەت، كەرتی تایبەت و هاوڵاتیان دەربڕی، ئەمەش لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵەی ئەلیكترۆنی ژمارە ٧٨ـی ساڵی ٢٠١٢ و ئەو رێنماییانەی كە بۆ ئەو مەبەستە لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا دەرچووە.
ماوەی تۆمارکردنی ناوی حاجیان هەشت رۆژی دیکە درێژکرایەوە وهكو دهرفهتێك بۆ ئهوانهی نهیانتوانیوه ناویان له سیستمهكه تۆماربكهن.
بەهۆی هێنانی بەرهەمی دەرەوە جوتیارانی پێنجوێن بەرهەمەکانیان بۆ ساغ نابێتەوە، پەرلەمانتارانی نەوەی نوێش لە بەغدا و هەولێر سەردانی جوتیارانیان کرد بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانیان و وتیان، داواکاری جوتیارانیان گەیاندووەتە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و لیژنە پەیوەندیدارەکان کردووە لە پەرلەمانی عێراق تاوەکو هێنانی بەرهەمی دەرەوە راگرن.
پزیشکێکی کورد نەشتەرگەری دڵ بەبێ بێهۆشکردنی گشتی (بەنجی عام) بۆ نەخۆشەکانی ئەنجام دەدات و دەڵێت، ئەو جۆرە نەشتەرگەرییە ئاسۆیەکی فراوان بۆ دنیادیدە و بەتەمەنەکان دەکاتەوە.
بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لەسەر گواستنەوەی خوێندکاران بڕیارێکی راگەیاند و دەڵێت، "بڕیارمانداوە لەڕێگەی کۆمپانیایەکەوە کامێرای چاودێری و جی پی ئێس لەناو ئۆتۆمبێل و پاسەکان دابنێین".
لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک، دوو کرێکار لەکاتی پاکردنەوەی ئاوەڕۆ گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو.