PM:03:19:20/03/2026
1480 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی کاتی سووریا، بڕیاریدا مووچەی فەرمانبەران و کارمەندانی وڵاتەکەی بە رێژەی ٥٠٪ زیاد بکات.
بە گوێرەى مەرسومێکی کۆماری، کە ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بڵاوکرایەوە، ئەحمەد شەرع بڕیاریداوە ٥٠٪ بۆ مووچەی کارمەندانی سەرجەم وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی دامەزاوە و کۆمپانیا گشتییەکان زیاد بکات.
بەگوێرەى مەرسومەکە،
زیادکردنی مووچەی فەرمانبەران، کەرتی هاوبەشیش دەگرێتەوە، بەمەرجێک هاوبەشی حکومەت
تیایدا لە ٥٠٪ کەمتر نەبێت.
كهناڵى ساناى
سوریا لهوبارهیهوه دهڵێت، "ئهو هەنگاوە دوای زنجیرەیەک لێکۆڵینەوەی ئابووریی
هاتووه بۆ ئەوەی هیچ کارمەندێک لەکەرتی گشتیی و تایبەت لەژێر هێڵی دیاریکراوی
بژێوییەوە نەمێنێتەوە".
ئاماژەی
بەوەشکردووە، مەرسومەکە بەشێوەیەکی فراوان داڕێژراوە تا دادپەروەری کۆمەڵایەتی
بەدیبهێنێت، لەفەرمانبەرانی هەمیشەییەوە تا دەگاتە گرێبەستە کاتییەکان و تەنانەت
ئەوانەشی لەسەر بنەمای بەرهەم یان کاتی دیاریکراو کاردەکەن و جهختیشكراوهتهوه،
هیچ کەسێك لەو مووچه زیادکردنە بێبەشناکرێت.
بڕیارە ئەو
زیادکردنە لە ١ـی ئایاری ٢٠٢٦ـەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، وەزارەتی دارایی
سوریاش رایگەیاندووە، هەموو ئامادەکارییەکی پێویست کراوە بۆ دابینکردنی بودجەی ئەم
زیادکردنە لەڕێگەی گۆڕانکاریی لەخشتە داراییەکان و بەکارهێنانی پاشەکەوتی بودجەی
گشتیی، بێئەوەی بارگرانییەکی زیانەخش بخاتەسەر خەزێنەی دەوڵەت.