سەردێڕ:

حەلبوسی: دانیشتنەکانی پەرلەمان بەردەوامییان دەبێت تا گەیشتن بە رێژەی یاسایی

PM:05:18:26/03/2022

10052 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی دانیشتنەکانی پەرلەمان تا ئەو کاتەی دەگەنە رێژەی یاسایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق کە پێویستی بە رێژەی دوو لەسەر سێی دەنگەکان هەیە.


لە راگەیاندراوێکدا نوسینگەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، "سەرۆکی پەرلەمان لە دانیشتنی پەرلەماندا ئاشکرای کردووە کە بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پێویستی بە دابینکردنی دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان هەیە و ئەمەش لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە پەسەندکراوە و لەدەستووردا جیگیرکراوە."

ئاشکراشیکردووە، بەپێی دەستوری عێراقی لەکاتی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایدا پەرلەمان بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی دانیشتنەکانی هەتا ئەو کاتەی رێژەی یاسای پەرلەمانتاران لە هۆڵی پەرلەمان ئامادە دەبن.

ئەمەش دوای ئەوەدێت لە کۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەماندا بەهۆی تەواونەکردنی رێژەی یاسایی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆماری عێراق بۆ رۆژی چوارشەممەی داهاتوو دواخرا.













گەلەری