سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

AM:08:09:29/03/2025

13788 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا لە بەرزیدایە و دووبارە گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی، هاوکات ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە، ئۆسنەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە نزیکەی سێ هەزار و ٨٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، نرخ ئۆنسەیەک زێڕ لە بازارەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٨٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا ئەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک نزیکەی ١٠ دۆلار بەرزبووەتەوە.

هاوکات، لە هەرێمی کوردستانیش نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٤٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، مسقاڵێک زێری عەیارە ١٨یش بە ٥٤٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی زێر لە ئاستێکی پێوانەییدا جێگیرە و بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بۆ خۆیەوە بینی.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٤٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٤٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٧٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٣٠ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٤٠ هەزار دینارە.













گەلەری