PM:09:41:28/03/2025
4460 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، دانوستاندنەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم وەستاوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادار لە پرسەکەوە بڵاویکردەوە، گفتوگۆکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهان بەربەستی هاتووەتەپێش و ئەوەش بەهۆی ناڕوونی لە چارەنوسی شایستە داراییەکانو گرێبەستی کۆمپانیا نەوتییەکان.
هاوکات، رێکخراوی
ئەپیکۆر کە لە هەشت کۆمپانیای نەوتی بیانی پێکدێت و لە هەرێم کاردەکەن، لە راگەیەندراوێکدا
باسى لەوە کردوە، هەناردەکردنى نەوت دەستپێناکاتەوە تاوەکو بەڵێنیان پێنەدرێت بە رەچاوکردنى
گرێبەستە نەوتیەکانیان و پێدانى گەرەنتی لەسەر خەرجکردنى شایستە داراییەکانییان لە
داهاتوودا.
هەروەها،
دانەوەى ئەو ملیار دۆلارە قەرزەى کە لەلای هەرێمى کوردستانە.