سەردێڕ:

کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ چۆن دەبێت؟

AM:10:45:29/03/2025

1032 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لە گەڵ کەمێک نمە باران و سبەینێش شەپۆلێکى نمە باران و هەورە تریشقەى پچڕ پچڕ لە کاتەکانى دوای نیوەڕۆدا روو لەهەرێم دەکات.


ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان بە گشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نمە باران و سبەینێش نمە باران و هەورە تریشقەى پچڕ پچڕ لە کاتەکانى دوای نیوەڕۆدا روو لەهەرێم دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، خێراى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرما نزیك دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و سبەینێش خێراى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و لەدوای نیوەرۆ چالاک دەبێت، پلەکانی گەرما نزیك دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ٢٨ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢٦ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٢٨ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣٢ پلەی سیلیزی

زاخۆ : 2٢٩9 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٢٨ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢٦ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران :١٦ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣٢ پلەی سیلیزی













گەلەری