بەگوێرەی زانیاریییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، دوای ئەوەی رێژەی یاسایی تەواوە نەکرا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، سەرۆکایەتی پەرلەمان دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی بۆ دانیشتنێکی ئاسایی گۆڕی و تیایدا دەنگ لەسەر ئەندامانی لیژنەی دارایی درا.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەشدا، پەرلەمانی عێراق دوای ئەوەی کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی گۆڕی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای پشتیوانیکردنی دۆخی لەناکاوی ئاسایشی خۆراکی و گەشپێدان دەکات.
ئەمە لەکاتێکدایە،
دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق بوو، کە
پێشتر سەرۆکایەتی پەرلەمان لە راگەینراوێکدا بەرنامەی کاری راگەیاندبوو.
دوای
ئەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان زەنگی ئاگادارکردنەوەی چوونە ژوورەوەی پەرلەمانتارانی
لێدا، ٢٠٢ پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەکەی پەرلەمان بوون.
هاوکات،
چوارچێوەی هەماهەنگی لە رێگەی ئەحمەد ئەسەدی یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەکە
واژۆی ١٢٦ پەرلەمانتاری پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد کە بایکۆتی دانیشتنەکەی
پەرلەمانیان کردووە.
بەهۆکاری ئەوەی بەشێک لەپەرلەمانتارانی فراکسیۆنە جیاوازەکان بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد و نەتوانراوە رێژەی یاسایی تەواو بکرێت، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق دواخرا و دانیشتنەکەش بۆ دانیشتنێکی ئاسایی گۆڕدرا.