لەهێرشێکى سەربازى ئۆکرانیا بۆ سەر سوپاى روسیا لە نزیک فڕۆکەخانەی شاری خێرسون حەوتەمین جەنەڕاڵی روسی کوژرا.
ئەمڕۆ شەممە، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، یاکۆف زازانتسێڤ، ئەو جەنڕاڵە روسییەی گرتنی ئۆکرانیای بۆ چەند کاتژمێریک دانابوو لە نزیک فڕۆکەخانەی شاری خێرسون کوژرا.
ئەوەشییان
ئاشکرا کردووە، ئەمە حەوتەمین گەورە جەنەڕاڵی روسیایە تا ئێستا لە هێرشەکانی سوپای
ئەوڵاتە بۆ سەر ئۆکرانیا کوژرابێت.
جەنەراڵ یاکۆف زازانتسێڤ پێش
دەستپێکردنى هێرشەکانى روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا رایگەیاندبوو، گرتنى ئۆکرانیا لە لایەن
سوپاى روسیاوە چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت.
هەروەها، تا ئێستا
وەزارەتی بەرگری روسیا و هیچ دەزگایەکی فەرمی ئەو وڵاتە هەواڵەکەی پشتڕاست
نەکردووەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، سهرۆكایهتی
سوپاسالاری ئۆكراینا رایگهیاند، له ماوەی
٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٧٠ سهربازی روسی کوژراون و ٤٢ ئامێر و ئۆتۆمبێلی سهربازیی روسیایان تێکشکاندووە.