PM:04:29:28/03/2025
3448 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارێکی سەرۆکی ئەمریکا نرخی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا هەزاران دۆلار بەرزدەکاتەوە و شارەزایانی ئابووریش هۆشداری لەبارەوە دەدەن.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی ئازاری ٢٠٢٥، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاری زیادکردنی باجی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بە رێژەی ٢٥٪ لەسەر کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل زیادکرد، بڕیارەکە کاریگەری لەسەر بازاڕی ئۆتۆمبێل دروستکردووە و لە داهاتوودا نرخەکان بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزدەکاتەوە.
ئاماژەیان
بەوەشکردووە، بڕیارەکەی ترەمپ بەهای پشکەکانی پێنج کۆمپانیای بەناوبانگی
بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی دابەزاندووە، بەڵام لە بەرامبەردا بەهای پشکەکانی
کۆمپانیای تێسلای بەرزکردووەتەوە، ئەمەش ناڕەزایەتی بەکارهێنەرانی ئەو ئۆتۆمبێلانە
و تەواوی جیهانی بەدوای خۆیدا هێناوە.
ئەوەش
خراوەتەڕوو، شارەزایانی ئابووری پێشبینی دەکەن، لە ماوەکانی داهاتوودا بەهۆی
زیادکردنی رێژەی باجەوە نرخی ئۆتۆمبێل هەزاران دۆلار زیادبکات، وەک چۆن ئابووریناسانی
کۆمپانیای جەی پی مۆرگان دەڵێن نرخی ئۆتۆمبێل سێ بۆ پێنج هەزار دۆلار بەرزدەبێتەوە.