سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەسەر دانیشتنەکەی ئەمرۆی پەرلەمان

AM:11:20:26/03/2022

28364 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا بەشێکی زۆری فراکسیۆنەکانی ناوپەرلەمان سەرقاڵی کۆبوونەوەن سەبارەت بەوەی بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بکەن یان نا.


ئاماژەی بەوەشدا، چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریانداوە تا گرەنتییەکانیان وەر نەگرن ئامادەنین ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانبن و بۆ ئەم کارەش لەهەوڵدان زۆرترین ژمارەی پەرلەمانتار لەگەڵ خۆیاندا هاو رابکەن.

لەبارەی کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمانیشەوە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، تا ئێستا دیارنییە کەی دانیشتنەکە بەڕێوەدەچێت، پێشتریش ئەم دۆخە هەبووە کە نەتوانراوە دانیشتنەکان لەکاتی دیاری کراوی خۆیاندا بەڕێوەببرێن.

وتیشی، ئەگەر هەیە تا کاتژمێر چواری ئێوارە دانیشتنەکە ئەنجام نەدرێت و هەوڵێکی جدیش هەیە کە دانیشتنەکە بەڕێوەنەچێت و دوا بخرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، هاوپەیمانی لە پێناو خەڵک ١٧ مەرجی خستووەتە بەردەم فراکسیۆنی سەدر و چاوەڕێدەکەن تا سەرجەم خاڵەکان واژۆنەکات و گەرەنتی نەدات ئامادەی دانیشتنەکە نابن، ئەگەر گەرەنتی جێبەجێکردنیشی وەربگرن هێشتا بڕیاریان نەداوە جگە لە رێبوار ئەورەحمانی کاندیدی نەوەی نوێ پۆستی سەرۆک کۆمار دەنگ بەهیچ کاندیدێکی دیکە نادەن.

وتیشی، ئەندام پەرلەمانەکانی فراکسیۆنی بابلیون کە کریستیانن و لە حەشدی شەعبییەوە نزیکن، شەوی رابردوو رایانگەیاند بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ناکەن.

هەروەها، چوار ئەندام پەرلەمانی تورکمانیش بڕیاریانداوە بەشداری دانیشتنەکەی پەرلەمان ناکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ هەینی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بەرنامەی کاری ئەمڕۆی راگەیاند و تیایدا هاتبوو، پەرلەمان بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ دانیشتنی خۆی ساز دەکات.

زیاد ئیسماعیل - بەغدا












گەلەری