سەردێڕ:

کۆشکی سپی: زیاتر لە ١٠٠ پێگەی گروپە چەکدارەکانمان بۆردوومان کردووە

AM:09:42:28/03/2025

1320 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، لە ئێوارەی دوێنێوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا زیاتر لە ٤٠ هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر چەند پێگەیەکی حوسییەکان لە یەمەن.


ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ئاماژە بەوەش کراوە، هێرشەکانی ئەمریکا چەند پێگەیەکیان لە پێنج پارێزگا کردووەتە ئامانج کە ئەوانیش سەنعا، سەعادە، حودەیدە، جەوف و عەمرانن.

هاوکات، کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە کردووە، تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ پێگەی حوسییەکانیان لە سەرتاسەری یەمەن بەئامانج گرتووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ١٥ـی ئەم مانگەوە، هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر حوسیەکان دەستی پێکردووەتەوە و ترەمپیش باسی لەوە کردبوو، هێرشەکانیان بۆسەر حوسییەکان بەردەوام دەبێت تا واز لە پەلاماردانی کەشتییە سەربازی و بازرگانییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان دەهێنن لە دەریای سوور.













گەلەری