سەردێڕ:

بەهۆی رەقبوونەوەی کۆچبەرەکانەوە؛ داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە یۆنان دەکرێت

PM:08:09:03/02/2022

6292 جار خوێندراوەتەوە

دۆزینەوەی تەرمی ١٩ کۆچبەر لە قەزای ئیپسالای سەربە پارێزگای ئەدیرنە کە گوماندەکرێت بەهۆی لێسەندنی جلەکانیان و بەزۆر ناردنەوەیان لەسەر سنور رەقبووبیتنەوە، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی هێنایە سەر هێڵ و داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە یۆنان دەکەن.


کۆمیسەری باڵای پەنابەرانی سەربە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات لە بارەی سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی کۆچبەران لێکۆڵینەوە لە یۆنان بکرێت.

لەو بارەیەشەوە شابیا مانتۆ وتەبێژی کۆمیسەری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە لێدوانێکیدا رەقبوونەوەی کۆچبەرەکانی بە رووداوێکی "دڵهەژێن" باسکرد. وتیشی، "بە بیستنی هەواڵەکان تووشی شۆک بووین و زۆر دڵگرانیان کردین".

باسی لەوەشکرد، لە نزیکەوە چاودێریی رەوشەکە دەکەن و رایگەیاند، "داوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە یۆنان دەکەین. جارێکی دیکەش بانگەوازی خۆمان بۆ پاراستنی ژیان، ماف و ئاسایشی پەنابەران دووپات دەکەینەوە".

بەهەمان شێوە سەفا مسەهلی وتەبێژی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی دوێنێ لە لێدوانێکیدا باسی لەوەکرد، بیستنی هەواڵی رەقبوونەوەی ١٢ کۆچبەر؛ دوای بەزۆر ناردنەوەیان لەسەر سنورەوە توشی سەرسوڕمانی کردوون.

No description available.No description available.No description available.No description available.












گەلەری