سەردێڕ:

ئۆتۆمبێلێک خۆی بەنێو بازاڕێکدا کرد و ٢٠٠ برینداری لێکەوتەوە

PM:11:29:20/12/2024

11320 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک لە شاری ماگدیبۆرگی رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا خۆی بە نێو بازاڕێکی تایبەت بە ئامادەکارییەکانی سەری ساڵ کردووە و لە ئەنجامدا ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە لانی کەم ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.


رۆژی هەینی ٢٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، پەیامنیری ئێن ئاڕ تی لە ئەڵمانیا رایگەیاند، تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیرکراووە کە پێدەچێت بەمەبەست ئەم کارەی ئەنجام دابێت، هاوکات ئاژانسی هەواڵەکانی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەو پیاوە هاووڵاتییەکی بە رەگەز سعودییە و خاوەنی پاسپۆرتی هەمیشەییە لە ئەڵمانیا و لە ساڵی ٢٠٠٦ وە لەو وڵاتەبووە.

هاوکات، پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند، لە ئەنجامی رووداوەکەدا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٠٠ کەسی دیکەش بریداربوون.

ئەوەش خرایەروو، کە پۆلیسی ئەڵمانیا شۆفێرەکەی دەستگیرکردووە و هاوکات، شۆفێرەکە بە رەگەز هاوڵاتییەکی سعودیە و پیشەی پزیشکە و نزیکەی ١٩ ساڵە لە ئەڵمانیا دەژی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی هەنێک گوتەبێژ دەڵێن کە رووداوەکە دەکرێت هێرش بووبێت یاخود گومان دەکرێت کارێکی خۆویستانەبووبێت.

 

 

 

 













گەلەری