سەردێڕ:

لیستى مووچەى مانگى ١٢ ئامادە دەکرێتەوە

AM:11:27:18/12/2024

35000 جار خوێندراوەتەوە

دواى ناردنى سێ چەردەى پارە بۆ مووچەى مانگەکانى ١٠ و ١١، تیمێکى تەکنیکى وەزارەتى دارایی عێراق سێ رۆژە لە هەولێر و رێنمایی دەدەن لە هەرێم لەسەر ئامادەکردنى ژمێرەیی کۆتایی ساڵ.


بەپێى زانیارییەکان وەزارەتى دارایی عێراق مەرجى بۆ ناردنى پارەى مووچەى مانگى ١٢ بە هەرێم وتووە و پێیانوتراوە کە لەگەڵ ئامادەکردنى لیستەکەدا ناسنامەى فەرمانبەرەکە یان کارتى نیشتیمانى لەگەڵ بێت و رێکەوتى دەستبەکاربوونى فەرمانبەرەکەش بۆ لیستەکە ئامادەبکرێت.

بەرپرسێکى باڵاى حکومەتى کاربەرێکەر بە ئێن ئاڕ تى وت، لیستى مووچەى مانگى ١٢ جارێکى دیکە ئامادە دەکرێت و بڕیارە تا سبەینێ کۆتایی بە ئامادەکردنەکە بهێندرێت و پاشان رەوانەى بەغدا بکرێتەوە.

وتیشى"رەنگە وردبینى لیستەکە چەند رۆژێکى کەمى پێبچێت، بەتایبەتى تێبینییەکانى عێراق لە لیستەکەدا جێکراوەتەوە".

ماوەى زیاتر لە ساڵێکە بەغدا هۆشدارى داوە بە هەرێم لەسەر پاککردنەوەى لیستى مووچە و دەرهێنانى ناوى دووبارە، بەڵام ئێستا حکومەتى کاربەرێکەر تەواوى رێنماییەکانى بەغدا جێبەجێنەکردووە.













گەلەری