سەردێڕ:

ئەمڕۆ نرخی زێڕ چەند زیادیکرد؟

AM:09:01:21/12/2024

8144 جار خوێندراوەتەوە

بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى زێڕ نرخى ئۆنسەیەک زێڕ لە دوو هەزار و ٦٠٠ دۆلارەوە بەرزبووەتەوە بۆ دوو هەزار و ٦٢٣ دۆلار و ئەوەش دوای دابەزینێکی لەناکاوی کانزاکە کە نزیکەی ٢٣ دۆلار زیادیکردووە.


ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤ دواى دواین کۆبوونەوەی دیاریکردنی ڕێژەی سودی بانکیش لە ئەمریکا ، ئەنجامەکەی بۆ زێر نەرێنی بوو نرخى زێر بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى و ئۆنسەیەکى گەیشتە دوو هەزار و ٦٠٠ دۆلار بەڵام دواتر بەرزبووەوە و هاوکات لە هەرێمیش بۆ هەر مسقاڵێک بەراورد بە دوێنێ نزیکی ٦ دۆلار زیادیکرد.

هاوکات دواى هەڵبژاردنى دۆناڵد ترەمپ، نرخى زێر بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى و ئۆنسەیەکى گەیشتە دوو هەزار و ٥٥٠ دۆلار بەڵام دواتر بەرزبوەوە لە هەرێمیشن نرخی زێڕ بۆ هەر مسقاڵێک بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەتەوە.

 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٨٠ ھەزار دینارە

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٦١ ھەزار دینارە

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٥٨٨ هەزار دینارە

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٤١ هەزار دینارە













گەلەری