سەردێڕ:

کەی بەفر بارین دەستپێدەکاتەوە؟ ئایا لەناو شاریش دەبارێت؟

AM:08:19:20/12/2024

10976 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، باران بارین لە دوا نیوەڕۆى ئەمرۆوە دەستپێدەکات و لە شەودا دابارین زیاد دەبێت، دەشڵێت پێشبینی بەفر بارین دەکرێت لە ناوچە شاخاویەکان.


ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، کەشناسی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت و باران بارین لە دوا نیوەڕۆوە دەست پێدەکات و لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین زیاد دەکات لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم، هەروەها پێشبینی بەفر بارین دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم.

ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەینێ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت و لەکاتەکانی بەیانیدا پێشبینی دروستبوونی تەم دەکرێت لەگەڵ نمەباران لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن و سبەینێ ٢ تا ٣ پلە پلەکانی گەرما دادەبەزێت.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ١٢ پلەى سیلیزى

سلێمانی : ١١ پلەى سیلیزى

دهۆک : ١٤ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ١٥ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ١١ پلەى سیلیزى

کەرکوک : ١٣ پلەى سیلیزى

سۆران : ٩ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ٢ پلەى سیلیزى

گەرمیان : ١٥ پلەى سیلیزى












گەلەری