سەردێڕ:

هاتووچۆی هەولێر: رۆژانى هەینی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری شار قەدەغەیە

PM:04:01:20/12/2024

9700 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لە رۆژانى هەینی ماوەى حەوت کاتژمێر هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری شاری هەولێر قەدەغە دەکرێت.


ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، لە راگەیەندراوێکى هاتوچۆی هەولێردا هاتووە، بەهۆی قەرەباڵغیی زۆرەوە، بڕیاریانداوە لە رۆژانی هەینی لە کاتژمێر یەکی دوانیوەڕۆ بۆ هەشتى شەو هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری شار قەدەغە بکرێت و لەو کاتەدا تەنیا هاتوچۆی پیادە دەبێت بەڵام لە دوای کاتژمێر هەشتى شەو هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.

هاتووچۆی هەولێر دەشڵێت، بەهۆی کۆبوونەوەی ئەو ژمارە زۆرەی خەڵک لە سەنتەری شارەکە، پیادە و هاتووچۆی ئۆتۆمبێل تێکەڵ دەبن لە شەقامەکاندا و دەبێتە هۆی خنکانی شەقام و دروستبوونی جەنجاڵی، ئەوەش سیمایەکی ناشرین بە شەقامەکانی نێو بازاڕ دەبەخشێت.

ئەوە لەکاتێکدایە، لە هەولێر نزیکەی یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل و لە سلێمانی ٦٧٠ هەزار ئۆتۆمبێل و لە دهۆکیش ٥٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل هەن.

 













گەلەری