سەردێڕ:

عێراق لەسەر مووچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ بڕیاریدا

PM:07:57:09/12/2024

201824 جار خوێندراوەتەوە

بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بە زووترین کات دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی ١٢مان رادەستی حکومەتی عێراق کرد لە بەغداد


ئەمڕۆ دووشەممە رێباز حەملان بریکاری وەزارەتی عێراق لە میانەی کۆبونەوەیەکدا رایگەیاند، گفتوگۆمان لەسەر تەرخانکردنی مووچە و دابینکردنی بودجەی هەرێم کرد، وتیشی بڕیارە مووچەی مانگی ١٠ خەرج بکرێت و مووچەی مانگی ١١ش لە هەفتەی داهاتوودا سەرف بکرێت و لیستی مووچەی مانگی ١٢شمان رادەستی حکومەتی عێراق کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە مووچەی مانگی ١٠ سەرف بکرێت کە ٧٦١ ملیار دینارە و مووچەی مانگی ١١ کۆتایی ئەم هەفتەیە سەرف دەکرێت کە نزیکەی ٧٥٩ ملیار دینارە لە هەمان کاتدا مناقەلەیەک لە تەرخانکراوی هەرێم لە فەسڵی نۆ دەکرێت بۆ سەر فەسڵی یەکی مووچە، بۆ پرکردنەوەی بەشێکی کورتهێنانی مووچە ، مووچەی هەرێم پێویستی بە ٩٩٦ ملیار دینارە بۆ هەر مانگێک.

ئەمرۆش لە بەغداد لیستی مووچەی مانگی ١٢ مان گەیاندە بەرێز وەزیری دارایی عێراق و جەنابی وەزیر تەحویلی کرد بۆ وردبینی کردن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە مانگی ١٢ داین هێشتا موچەخۆرانی هەرێم موچەی مانگی ١٠یان وەرنەگرتووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانیش، حکومەتی کاربەڕێکەر لەژێر فشاردا بڕیاری دابەشکردنی موچەی داوە.


 













گەلەری