سەردێڕ:

دامەزراندن دەستی پێکرد

PM:04:53:16/12/2024

78080 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، سبەینێ لینکی داواکاری بۆ وەرگرتنی حەوت هەزار و ٣٠٤ بڕوانامەی کار بە گرێبەستی کاتی بۆ ماوەی سێ ساڵ دەستپێدەکات.


ئەمڕۆ دووشەممە، ئەندازیار محەمەد ئیبراهیم سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند سبەینێ لینکی داواکاری بۆ وەرگرتنی حەوت هەزار و ٣٠٤ بڕوانامەی کار بە گرێبەستی کاتی بۆ ماوەی سێ ساڵ دەستپێدەکات، حەوت هەزار و ٣٠٤ لە کەرکوک لە رێگای لینکی ئەلیکترۆنیەوە مامەڵە پێشەکەش دەکەن بۆ دامەزراندن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دەرفەتانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پارێزگاردایە بۆ رەخساندنی هەلی کار بۆ خەڵکی کەرکوک و گەیشتن بە سەقامگیری ژیان.

باسی لەوەشکرد، پەیوەندی و وردەکارییەکانی پەیوەست بە پێشکەشکردن لە رێگەی پلاتفۆرمە فەرمییەکانی پارێزگاکەوە دەبێت بۆ ئەوەی بە ئاسانی بۆ هەمووان مسۆگەر بکرێت.













گەلەری