سەردێڕ:

تەرمی کەسێک دۆزرایەوە

PM:12:26:21/12/2024

31812 جار خوێندراوەتەوە

قایمقامی دەربەندیخان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەرمی هاوڵاتیەک لە نزیک تونێلی دەربەندینخان دۆزراوەتەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، سلێمان محەمەد قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەرمەکە هاوڵاتیەکی بیانیە و هیچ ناسنامەیەکی پێ نیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ لە نزیک ماسی فرۆشەکانی لای تونێلی دەربەندیخان دۆزراوەتەوە و تەرمەکە شوێنەواری فیشەک و برین بەجەستەیەوە دیارنییە و گومان دەکەن بەقاچاخ بەمەبەستی کارکردن هاتبێتە هەرێمی کوردستان و لەنێو ئۆتۆمبێل گیانی لەدەستدابێت و قاچاخچی فڕێیدابێت.













گەلەری